کچێکی تازه لاوی خەڵکی مەریوان بە ناوی شێوە بالوایە تەمەن ١٤ ساڵ کە پێشتر ئاگری لە جەستەی خۆی بەردابوو، ڕۆژی سێشەممە ٨ی خەرمانان، بە هۆی لەسەرەوە بوونی ڕێژەی سووتانەکەیەوە گیانی لەدەستدا. شێوە بالوایە خەڵکی گوندی دێ بونیاو سەر بە شاری مەریوان، چەند ڕۆژ پێش بە هۆی ڕێگری کردنی بنەماڵەکەی لە درێژەدان بە خوێندنی لە پۆلی ١٠ ئاگری لە جەستەی خۆی بەردابوو.
بە پێی ڕاپۆرتەکان شێوە بالویە دوای ئەوەی ئاگری لە جەستەی خۆی بەرداوە خۆی لە دەلاقەی ماڵەکەیانەوە فڕێداوەتە خوارەوە و ڕانی شکاوە و بۆ نەخۆشخانەی کەوسەری سنە گوازراوەتەوە هەتا دواجار بە هۆی لەسەرەوە بوونی ڕێژەی سووتانەکەیەوە گیانی لە دەست دا.
جێگای ئاماژەیە کە لە گوندی دێ بونیاو و گوندەکانی دەوروبەری، قوتابخانەی دواناوەندی بۆ خوێندنی کچان نییە و دەبێت بۆ درێژەدانی خوێندن، بچنە شاری مەریوان.