دەستبەسەر کرانی هاوڵاتیەکی خەلکی بۆکان
سێشەممە ۰۱-۰۶-۱۴۰۱   |  23-08-2022
لە درێژەی دەستبەسەرکردنی هاووڵاتییانی کورد لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ڕژیمەوە، هاووڵاتییەکی دیکەی خەڵکی بۆکان بە ناوی حوسێن ئەحمەدی لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئەو شارەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گوازرایەوە. حوسێن ئەحمەدی ڕۆژی شەممە ٢٩ی گەلاوێژ، لە گەڕەکی میراوای بۆکان و بەبێ هیچ هۆکارێک لە شوێنی کارەکەی دەستبەسەر کراوە. هەتا کاتی ئامادە کردنی ئەم هەواڵە، هۆکاری دەستبەسەرکردنی حوسێنی ئەحمەدی، ئەو تۆمەتانەی کە خراونەتە پاڵی و هەروەها چارەنووس و شوێنی ڕاگیرانی نادیارە.