فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

 دەستبەسەر کرانی ٢ هاوڵاتی خەلکی بۆکان
سێشەممە ۲۵-۰۵-۱۴۰۱   |  16-08-2022

دوو هاووڵاتی خەڵکی گوندی ساراوقامیش سەر بە شاری بۆکان بە ناوەکانی ئەمیر حوسێن زادە و مستەفا بلاز سەر لە بەیانی ڕۆژی دووشەممە ٢٤ی گەلاوێژ، لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی بۆکان دەستبەسەر کران. هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ڕژیم، سەر لە بەیانی رۆژی دووشەممە بە بێ هیچ هۆکارێک هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵی ئەم دوو هاووڵاتییە و دەستبەسەریانیان کردوون. بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، هێزە ئەمنییەکان وێڕای دەستبەسەرکرانی ئەمیر حوسێن زادە و مستەفا بلاز ماڵەکانیشیانیان پشکنیوە.

هەتا کاتی ئامادە کردنی هەواڵە، زانیارییەکی ورد لەسەر هۆکاری دەستبەسەرکران و ئەو تۆمەتانەی کە لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکانی ڕژیمەوە دراوەتە پاڵ ئەم دوو هاووڵاتییە لەبەر دەستدا نییە.