لەگەڵ بڵاوبوونەوەی هەوالی وازهێنانی”مۆقتەدا سەدر” لە دنیای سیاسەت، هەزاران کەس لە لایەنگرانی، ڕژانە ناو ناوچەی سەوزی “بەغدا” و لە بەرانبەر کۆشکی دەوڵەت دژی دەستێوەردانەکانی ڕێژیمی ئیسلامی دروشمیانان دا.
لە لایەکی دیکە لە شەوی رابردوو و ئەمرۆ سێشەممەش تا سەعات یەکی دوای نیوەڕۆی شەڕ و پێک دادان بە چەکی سووک و نیوەقورس لە نێوان لایەنگرانی”موقتەدا سەدر” و چوارچێوەی هاوئاهەنگی بەردەوام بوو و لە ئاکامددا لانیکەم ٣٠ کەس کوژران و زیاتر لە ٣٠٠ کەسیش بریندار بوون. ڕێبەری ڕەوتی سەدر کە دوێنێ شەو وتوبووی کە هەتا کۆتایی بە توندوتیژییەکان نەهێنن مان لە خواردن دەگرم، ئەمڕۆ سێشەممە سەعات یەک رایگەیاند : لاینگرانم دەبێ تا سەعاتێکی دیکە کۆتایی بە شەڕ و خۆپیشاندان بێنن. و شەڕەکە تەواو بوو.
هاوکات لەگەڵ شەڕ و تێکهەڵچوونەکان لە “بەغدا” مەقەڕ و بارەگای گرووپە میلیشیاکانی سەر بە ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی لە زۆربەی شارەکانی عێراق هێرشیان کرایە سەر.