فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

 كوژرانی كاسبكارێكی خه‌ڵكی ئێرانشار به‌ هۆی ته‌قه‌ی هێزه‌كانی ڕژیم
یەکشەممە ۲۳-۰۵-۱۴۰۱   |  14-08-2022

ڕۆژی هه‌ینی ٢١ی گه‌لاوێژ، به‌هۆی ته‌قه‌ی ڕاسته‌وخۆی هێزه‌ ئینتزامییه‌كانی ڕژیم به‌ ڕووی ئۆتۆمبێلی كاسبكارێكی خه‌ڵكی ئیرانشار، شۆفێره‌كه‌ی ده‌ستبه‌جێ گیانی له‌ده‌ستدا.

به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، هێزه‌ ئینتزامییه‌كانی ڕژیم له‌ جاده‌ی كۆنی ئێرانشار ئۆتۆمبێلێكی پژۆیان به‌بیانووی هه‌بوونی كاڵای قاچاخ كردووه‌ته‌ ئامانج و به‌هۆیه‌وه‌ شۆفێری ئۆتۆمبێله‌كه‌ گیانی له‌ده‌ستداوه‌. جێگای ئاماژه‌یه‌ كه‌ ئۆتۆمبێله‌كه‌ ته‌نیا چه‌ند كیسه‌ ئاردی پێ بووه‌ و هیچ زانیارییه‌ك له‌سه‌ر ناوی ئەم کاسبکارە تا ئێستا بڵاونه‌كراوه‌ته‌وه‌.