فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

 كۆبوونه‌وه‌ی ناڕەزایەتی كرێكارانی شیركه‌تی پترۆشیمی به‌نده‌ری خۆمه‌ینی
سێشەممە ۲۵-۰۵-۱۴۰۱   |  16-08-2022

ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ ٢٣ی گه‌لاوێژ، كۆمه‌ڵێك له‌ كرێكارانی شیركه‌تی پایانه‌ و كۆگاكانی پترۆشیمی به‌نده‌ری خۆمه‌ینی له‌ ناڕه‌زایه‌تی به‌ هه‌ڵاواردن له‌ وەرگرتنی حه‌قده‌سته‌كانیان كۆبوونه‌وه‌. به‌ وته‌ی كرێكارانی مانگرتوو، هه‌ڵاواردن له‌ پێدانی حه‌قده‌ست و مه‌زایا، پاداش و به‌كرده‌وه‌ ده‌رنه‌هاتنی گه‌ڵاڵه‌ی ڕیزبه‌ندی پیشه‌كان، كێشه‌یه‌كی زۆری مه‌عیشه‌تی بۆ خۆیان و بنه‌ماڵه‌كانیان سازكردووه‌. كرێكارانی ناڕازی هه‌روه‌ها ده‌ڵێن: حه‌قده‌ست و مه‌زایاكانیان له‌چاو كرێكارانی به‌شه‌كانی دیكه‌ی پترۆشیمی زۆر كه‌متره‌ و وێڕای ده‌ربڕینی ناڕه‌زایه‌تی، به‌ڕێوه‌به‌رانی شیركه‌ت هیچ بایه‌خێكیان پێ ناده‌ن.