كۆبوونه‌وه‌ی ناڕەزایەتی لاوانی بێكاری “غه‌یزانیه”ی ئه‌هواز
پێنجشەممە ۱۰-۰۶-۱۴۰۱   |  01-09-2022
ڕۆژی چوارشه‌ممه ٩ی خه‌رمانان، كۆمه‌ڵێك له لاوانی بێكاری ناوچه‌ی “غه‌یزانیه”ی ئه‌هواز له‌ناڕه‌زایه‌تی به بێكاری كۆبوونه‌وەیان بەڕێوە برد.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، لاوانی ناوچه‌ی “غه‌یزانیه”ی ئه‌هواز كه له ته‌نیشت چه‌ندین پاڵاوگه‌ی نه‌وتدا ده‌ژین، به ده‌ست بێكاریه‌وه وه‌زاڵه هاتوون و ده‌ڵێن: وێڕای ئه‌و هه‌موو سه‌رچاوه ئابووریه، ناچه‌كه‌یان له هه‌موو ئیمكاناتێكی ڕیفاهی وه‌كوو ئاوی لووله‌كه‌شی، مه‌دره‌سه و بێهداشت بێبه‌شه و به‌رپرسانی ڕژیم هیچ بایه‌خێك به كێشه و گرفتی خه‌ڵكی ناوچه‌كه ناده‌ن.