ڕۆژی دووشەممە ٢٤ی گه‌لاوێژ، ژنانی ناڕازی تاران له چه‌ند ناوچه‌ی ئه‌و شاره كۆبوونه‌وه و به به‌ده‌سته‌وه‌گرتنی تراكت، ناڕه‌زایه‌تی خۆیان له‌ئاست سیاسه‌ته‌كانی دژبه ژنی ڕژیمی كۆماری ئیسلامی ده‌ربڕی.
ژنانی به‌شداربووی ئه‌و كۆبوونه‌وه ناڕه‌زایه‌تی خۆیان له‌ئاست حیجابی زۆره‌ملی، كۆنترۆڵ به‌سه‌ر جه‌سته‌ی ژنان له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاته‌وه و دووگیانی زۆره‌ملی نیشاندا و ڕایانگه‌یاند: بزووتنه‌وه‌ی مافخوازی ژنانی ئێران به‌رده‌وام بۆ گه‌یشتن به به‌رابه‌ری و ڕزگاربوون له سیته‌می چینایه‌تی و پیاوسالاری تێده‌كۆشێت و كۆمه‌ڵگای هه‌ژار ڕیفاهی ده‌وێت، نه‌ك منداڵی زۆرتر. جێگای ئاماژه‌یه كه كۆمه‌ڵێك له‌ژنانی ناڕازی به وتنه‌وه‌ی دروشم پشتیوانی خۆیان له “سپیده ڕه‌شنۆ” دووپات كردووه و خوازیاری كۆتایی هێنان به سیاسه‌تی ئه‌شكه‌نجه و دانپێدانانی زۆهملی بوون.