ڕۆژی پێنجشەممە ٣ی خه‌رمانان، شۆفێرانی بارهه‌ڵگری شاری قوروه له ناڕه‌زایه‌تی به كێشه‌ی پیشه‌یی و خراپی بارودۆخی ژیانیان ده‌ستیان له‌كار كێشایه‌وه و مانیان گرت.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، شۆفێر كامیۆنه‌كان له شاری قوروه له ئاست كه‌می كرێی بار له مه‌عده‌نه‌كانی ده‌ورووبه‌ری ئه‌و شاره، نابەرابەری لە دابەشکردنی بارەکانیان و ڕێزنەگرتن لە بەرژەوەندی شۆفێران، کەمکردنەوەی پشکی سووتەمەنییان و بایه‌خ نه‌دانی به‌رپرسانی ڕژیم بە کرێ و سەندیکاى شۆفێران، ناڕازین و خوازیاری جێبه‌جێكرانی داواكارییه‌كانیان بوون. جێگای ئاماژه‌یه كه شۆفێرانی بارهەڵگر لە سەرانسەری ئێران پێشتریش دژ به نادادپه‌روه‌ری له‌لایه‌ن دەڵاڵەکانی دابەشکردنی بار، زیادکردنی کۆمیسیۆنی گواستنه‌وه‌ی بار، دابیننه‌كردنی بیمه‌ی ته‌كمیلی و بایه‌خ نه‌دانی به‌رپرسانی ڕژیم به دۆخی خراپی پیشه‌یی و مه‌عیشه‌تیان ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕیبوو.