مانگرتنی کرێکارانی بەندەرەکان کە لەلایەن سەندیکا کرێکارییەکانی بەریتانیاوە پشتیوانی دەکرا، گرنگترین و گەورەترین بەندەری کۆنتێنەری ئینگلستانی ئیفلیج کرد.
لە ئینگلیستان مانگرتن دوایین کردەوەی کرێکارانی زنجیرەیەک پیشەسازییە کە خوازیاری حەقدەستی زیاترە لە بارودۆخی هەڵاوسانی ئەو وڵاتەدا. کرێکارانی گەورەترین بەندەری کۆنتێنەری بەریتانیا ”فیلیکس ستۆ” دەستیان بە مانگرتنێکی هەشت ڕۆژە کردووە بۆ ناڕەزایەتی دەربڕین بەرامبەر بە ناتەبایی حەقدەستەکانیان لەگەڵ بەرزبوونەوەی تێچوونەکان کە بەهۆی قەیرانی هەڵاوسانی ئەوروپاوە دروست بووە. كرێكاران دەڵێن لە كاتێكدا خاوەن سەرمایە نرخی هەموو كاڵاكانیان بەرز كردەوە، بۆچی ئێمەی كرێكاران هەمان شت لەبارەی تاكە كاڵاكەمانەوە نەكەین كە كارە؟ نزیکەی ٢٠٠٠ کرێکار لە بەندەری Felix-stow ساڵانە نزیکەی ٤ ملیۆن کۆنتێنەر لە ٢٠٠٠ کەشتییەوە، کە زیاتر لە نیوەی هاتوچۆی هاتوو لە بەریتانیا پێکدەهێنێت هەڵدەگرن. ئەم کرێکارانە لە ڕۆژی یەکشەممەوە کارەکانیان بەجێهێشتووە.شارەزایانی بواری ئابووری ڕایانگەیاند، زنجیرەی دابینکردنی کاڵاکان بە هۆی ئەم مانگرتنەوە لە دوێنێوە تووشی قەیران بووە و کاریگەرییەکانی تەواوی ئابووری بەریتانیای گرتووەتەوە.