فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

 نامەی ١٦ ژنی زیندانی سیاسی لە بەندیخانەی ئێڤینەوە
سێشەممە ۰۱-۰۶-۱۴۰۱   |  23-08-2022

چەند هەفتە یە جۆری نوێی ویرووسی کۆرۆنا کە لە بەندی ژنانی زیندانی ئێڤین بڵاوبووەتەوە و رۆژانە ژمارەی تووشبووان لە حالی زیادبووندایە، ئەوەش بەهۆی زیادبوونی لەناکاو و لەڕادەبەدەری ژمارەی زیندانییەکان و ناتەواوی ژمارەی ئەو کەسانەی کە تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون فەزا و ئاسانکارییەکانی زیندانەکە و نەبوونی شوێنی گونجاو بۆ جیاکردنەوە و کەرەنتینەکردنی تووشبووان، بەهۆی دواکەوتنی جددی لە ئەنجامدانی تێست و نەبوونی چاودێری پزیشکی پێویست، نیگەرانیەکان سەبارەت بە سەلامەتی ژیان و تەندروستی زیندانییەکان زیاتر بووە. لەم دواییانەدا، دوو کەس لە تووشبووەکان، (عەسەل محەمەدی و سەمین ئیحسانی)  بە درێژایی شەو لە ژوورێکدا ڕاگیراون کە ئیمکاناتی تێدا نەبووە، دەرگاکە بە درێژایی کات لەسەریان قوفڵ بووە، نەخۆشەکان، سەرەڕای ئەوەی زۆر لاواز بوون، تەنانەت نەیانتوانیوە بگەنە شێری ئاوەکە. پاسەوانەکانی زیندان تەنانەت جارێکیش لە شەودا سەردانیان نەکردوون و لە وەڵامی ناڕەزایی نەخۆشەکاندا وتوویانە “بۆ ئێمە پەرستارین؟”

ئەمە یەکەم جار نییە کە بەندی ژنان لە زیندانی ئێڤین و زیندانەکانی دیکە وەکوو قەرچەکی وەرامین، شاهیدی  بایەخ نەدان بە بارودۆخی ژیان و تەندروستی زیندانییەکانە.   به‌ڵام ئه‌وه‌ی له‌م رۆژانه‌دا هەلومەرجەکەی خراپتر كردووه‌، به‌رزبوونه‌وه‌ی رۆژانه‌ی ژماره‌ی زیندانیانی ژنە‌ بە كۆرۆنا و ئه‌مه‌ش له‌ كاتێكدایه‌ له‌ بەندی ژنان، کەسانی نەخۆشی سی و دڵ هه‌یه‌!