فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

 هێڵی ئاسمانیی ڕێژیم بۆ مالزی بەهۆی گەمارۆکانی ئامریکا ڕاگیرا
هەینی ۲۱-۰۵-۱۴۰۱   |  12-08-2022

هێڵی ئاسمانیی ڕژیم بۆ مالزی، بەهۆی ئەوەیکە فڕۆکەکانی ئێران گەمارۆی سووتەمەنییان لەسەرە و ناتوانان لە سووتەمەنیی شیرکەتەکانی مالزی کەڵک وەرگرن لە ڕۆژی شەممە ٢٢ی گەلاوێژەوە بە گشتی فڕینی ئەو فڕۆکانە بۆ ئەو وڵاتە ڕادەگیرێت.

“مەقسوود ئەسعەدی سامانی” بەڕێوەبەری ئەنجوومەنی شیرکەتەکانی فڕۆکەوانیی ڕژیم ڕایگەیاندووە: “شیرکەتی فڕۆکەی ماهان کە تەنیا شیرکەتێک بووە لە ماوەی ساڵانی ڕابردوودا بە شێووەی ڕاستەوخۆ فڕینی بۆ مالزی هەبووە تەنیا رۆژی هەینی ٢١ی گەلاوێژ دەتوانێت دوایین فڕینی خۆی بۆ ئەو وڵاتە ئەنجام بدات”. بە وتەی “ئەسعەدی سامانی”  سەبارەت بە مەودای زۆری نێوان تاران و کوالالامپوور تەنیا فڕۆکەکانی ماهان و ئیران‌ ئێیر دەیانتوانی لە ڕێگای “مالزی ” یەو فڕینەکانیان ئەنجام بدەن بەڵام لەمەو بەدواوە موسافیران دەبێ لە ڕێگای فڕۆکەخانەکانی وڵاتانی ترەوە هاتوچۆ بکەن.