ڕێگری کردن لە دەستڕاگەیشتن بە خزمەتگوزاری پزیشکی ئەمیر عەباس ئازەرموەند
پێنجشەممە ۱۰-۰۶-۱۴۰۱   |  01-09-2022
ئەمیر عەباس ئازەرموەند، ڕۆژنامەنووس لە بواری ئابووری و لایەنگری کرێکاران، کە شانی بە سەختی بریندار بووە، سەرەڕای دانانی کاتی نەشتەرگەری، تا ئێستا دەستی بەو خزمەتگوزارییە پزیشکییە نەگەیشتووە کە پێویستی پێیەتی. ناوبراو پێشتر بەمەبەستی وێنەگرتن ڕەوانەی نەخۆشخانەی شوهەدای تالقانی کرابوو، بەڵام سەرەڕای دیاریکردنی کاتی نەشتەرگەری لە هەمان نەخۆشخانە و دوای زیاتر لە مانگێک لە بەرواری نەشتەرگەرییەکە، دامودەزگا ئەمنی و دادوەرییەکان ڕێگرییان کردووە لە کە ڕەوانەی نەخۆشخانەی بکەن.