ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٢٠ی گه‌لاوێژ، كۆمه‌ڵێك له كرێكارانی سه‌نعه‌تی نه‌وت و گاز و پترۆشیمی له شوێنی كاره‌كانیان به به‌ده‌سته‌وه‌گرتنی به‌نێر و پلاكارد ناڕه‌زایه‌تی خۆیان له‌ئاست جێبه‌جێ نه‌كرانی داخوازییه‌كانیان ده‌ربڕی.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، كرێكارانی ڕه‌سمی سه‌نعه‌تی نه‌وت و گاز و پترۆشیمی له ئاست كه‌می حه‌قده‌ست و كێشه‌ی مه‌عیشه‌تی، به‌كرده‌وه ده‌رنه‌هاتنی گه‌ڵاڵه‌كانی شۆرای باڵای كار و چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی ئاستی ماڵیاتی ساڵانه ناڕازین و خوازیاری به‌ڕێوه‌چوونی ته‌واوی ماده‌ی ١٠ی یاسای كارمه‌ندان و كرێكارانی ڕه‌سمی وه‌زاره‌تی نه‌وتن. جێگای ئاماژه‌یه كه به‌كرده‌وه دره‌هاتنی یاسای ١٠ی ئه‌ركه‌كانی پێرسونێلی نه‌وت، كارمه‌ندان و كرێكارانی وه‌زاره‌تی نه‌وت له ژێر چوارچێوه‌ی یاسای خه‌ده‌ماتی كیشوه‌ری” ده‌ر ئه‌هێنێت.