فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

 کۆبوونەوەی ناڕه‌زایه‌تی كرێكارانی «كیش چووب» بە هۆی دواخرانی حه‌قده‌سته‌كانیان
پێنجشەممە ۲۷-۰۵-۱۴۰۱   |  18-08-2022

ڕۆژی چوراشه‌ممه‌ ٢٦ی گه‌لاوێژ، كرێكارانی شیركه‌تی” كیش چووب” له‌ناڕه‌زایه‌تی نەدانی چه‌ند مانگ حه‌قده‌ست و مه‌زایا كۆبوونه‌وه‌.

به‌ پێی ڕاپۆرته‌كان، ٨٠ كرێكاری شیركه‌تی “كیش چووب”  به‌ ده‌ ساڵ پێشینه‌ی كاریەوە، ماوه‌ی چوار مانگە كه‌ حه‌قده‌ست و پاداشتی ئه‌مساڵ و ساڵی پاریان وه‌رنه‌گرتووه‌ و به‌رپرسانی شیركه‌ت به‌رده‌وام به‌ڵێنی درۆیان پێده‌ده‌ن و هێشتا هیچ هه‌نگاوێكیان بۆ جێبه‌جێكرانی داخوازی كرێكاران هه‌ڵنه‌گرتووه‌. به‌وته‌ی كرێكارانی ناڕازی، دوایین حه‌قده‌ستێك که‌ وه‌ریان گرتووه‌ حه‌قده‌ستی مانگی خاكه‌لێوه‌ی ئه‌مساڵ بووه‌ كه‌ له‌ڕێكه‌وتی ٧ی مانگی پووشپه‌ڕ پێیان د‌اوە و  نه‌دانی حه‌قده‌سته‌كان بووه‌ته‌ هۆی سه‌رگه‌ردانی و بێ هیوایی كرێكاران و خۆیان وبنه‌ماڵه‌كانیان له‌ باروودۆخێكی زۆر خراپدا ده‌ژین.