فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

 گواستنەوەی زیندانێکی خەلکی ماکۆ
پێنجشەممە ۰۳-۰۶-۱۴۰۱   |  25-08-2022

هاووڵاتییەکی دەستبەسەرکراوی خەڵکی ماکۆ بە ناوی خالید ئەیسە بۆ بەندیخانەی ناوەندیی ئەو شارە گوازرایەوە. خالید ئەیسە سێ مانگ پێش لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ڕژیمەوە دەستبەسەر و بۆ دەستبەسەرگەی ئیتلاعاتی ورمێ گوازرایەوە.

خالید ئەیسە دوای سێ مانگ ڕاگیران لە ژووری تاکەکەسیی دەستبەسەرگەی ئیتلاعاتی ورمێ و ئەشکەنجە و لێپرسینەوە بە تۆمەتی هاوکاری کردنی لە گەڵ یەکێک لە حیزبە سیاسیەکانی کوردوستان، لەلایەن هێزەکانی ئەو ناوەندە ئەمنییەوە، هەفتەی ڕابردوو بۆ بەندیخانەی ناوەندیی ماکۆ گوازراوەتەوە.