فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

 گواستنەوەی هاوڵاتیەکی دەستبەسەرکراو بۆ زیندانی ناوەندیی بۆکان
دوشەممە ۰۷-۰۶-۱۴۰۱   |  29-08-2022

جەلال ئەمینی هاووڵاتیی دەستبەسەرکراوی خەڵکی بۆکان ڕۆژی شەممە ٥ی خەرمانان،دوای دوو هەفتە دەستبەسەرکران لە دەستبەسەرگەی ئیدارەی ئیتلاعاتەوە بۆ بەندیخانەی ناوەندیی بۆکان گوازرایەوە. جەلال ئەمینی لە ماوەی ئەو ڕۆژانەی کە دەستبەسەر بووە، لە مافی هەبوونی پارێزەر بێبەش بووە و بۆ ئازادیی کاتیی ناوبراو داوای بڕی یەک ملیارد تمەن پارە کراوە.

شایانی باسە کە،جەلال ئەمینی ڕۆژی دووشەممە ٢٤ی گەلاوێژ، لە جادەی میراوا و لە کاتی گەڕانەوە بۆ ماڵەوە، لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی بۆکان دەستبەسەر کرا.