گواستنەوەی هاوڵاتیەکی دەستبەسەرکراو بۆ زیندانی ناوەندی مەهاباد
دوشەممە ۰۷-۰۶-۱۴۰۱   |  29-08-2022
ناسر ئەحمەدزادە هاووڵاتیی دەستبەسەرکراوی خەڵکی مەهاباد ڕۆژی شەممە ٥ی خەرمانان، دوای ١٥ ڕۆژ دەستبەسەرکران لە دەستبەسەرگەی ئیتلاعاتی مەهاباد بۆ بەندیخانەی ناوەندیی ئەو شارە گوازرایەوە.
ناسر ئەحمەدزادە لە ماوەی ئەو ڕۆژانەی کە دەستبەسەر بووە لە مافی هەبوونی پارێزەر بێبەش بووە و لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکانەوە بە هاوکاری کردنی لە گەڵ یەکێک لە حیزبە سیاسیەکانی کوردوستان تۆمەتبار کراوە.
ناسر ئەحمەدزادە شەوی شەممە ٢٢ی گەلاوێژ، لە یەکێک لە شەقامەکانی مەهاباد و بە بێ هیچ هۆکارێک لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ڕژیمەوە دەستبەسەر و بۆ دەستبەسەرگەی ئەو ناوەندە ئەمنییە گوازرایەوە.