فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

 گواستنەوەی چوار کەس لە دەستبەسەرکراوانی شاری شنۆ بۆ زیندانی ئەو شارە
چوارشەممە ۰۹-۰۶-۱۴۰۱   |  31-08-2022

چوار کەس لە دەستبەسەرکراوانی مانگی گەلاوێژی شاری شنۆ بە ناوەکانی حەکیم میرزایی، هیوا میرزایی، زاهیر مورادی و ئەنوەر پەیغامی دوای دوو هەفتە دەستبەسەرکران لە دەستبەسەرگەی ئیتلاعاتی ورمێ ڕۆژی سێشەممە ٨ی خەرمانان، بۆدەستبەسەرگەی ئیتلاعاتی شاری شنۆ گوازرانەوە. ئەم چوار کەسە ڕۆژی یەکشەممە ٢٣ی گەلاوێژی ئەمساڵ بە تۆمەتی هاوکاری لە گەل یەکێک لە حیزبە سیاسیەکانی کوردوستان دەستبەسەر کران.

شایانی باسە کەهاووڵاتییەکی دیکەی خەڵکی شنۆ بە ناوی ئارەش پیری کە لەگەڵ ئەم ٤ کەسە دەستبەسەر کرابوو، هێشتا لە دەستبەسەرگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی شنۆ ڕاگیراوە.