ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٥ی مانگی جۆزه‌ردان خه‌ڵكی شاره‌كانی، شاهین شه‌هر، بهبههان، خوڕه‌مشه‌هر و به‌نده‌رعه‌باس له ناڕه‌زایه‌تی به ڕووخانی بینای مترۆپۆل له شاری ئابادان، ڕژانه سه‌ر شه‌قامه‌كانی ئه‌و شارانه و ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕی.
خۆپیشانده‌ران به‌مه‌به‌ستی هاوپشتی و هاوخه‌می بۆ خه‌ڵكی ئابادان كۆمه‌ڵێك درووشمی وه‌ك “مەرگ بۆ دیکتاتۆر،مەرگ بۆ خامنەئی، برووخێ بۆ کۆماری ئیسلامی و ئه‌و كه‌سه‌ی براكه‌می كوشت دەبێ سزا بدرێت”یان دووپات كرده‌وه و سه‌ره‌ڕای شه‌رمه‌زار كردنی به‌رپرسانی ڕژیم وه‌ك سه‌به‌بكاری ئەسڵی ئه‌و کارەساتە، درووشمی”باقی تاوان ده‌كات و به‌رپرسان پشتیوانی لێ “ده‌كه‌ن” یان وته‌وه. جێگای ئاماژه‌یه کە شاره‌كانی ئابادان، خوڕه‌مشه‌هر و ئه‌هواز به‌ته‌واوه‌تی میلیتاریزه كراوه و سەرەڕای ئەوەی هێزه ئه‌منییه‌كانی رژیم له نێو شه‌قامه‌كانی ئه‌و شارانه‌دا جێگیر کراون، بەلام خه‌ڵکی وەگیان هاتوو ڕووبه‌ڕووی هێزه ئه‌منییه‌كان بوونه‌ته‌وه و خۆپیشاندان له‌و شارانه‌دا درێژه‌ی هه‌یه.