ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٢٦ی خه‌زه‌ڵوه‌ر، له زۆربه‌ی شاره‌كانی ئێران خه‌ڵك هاتنه سه‌ر شه‌قامه‌كان و به وتنه‌وه‌ی دروشم و گرتنی شه‌قامه‌كان و به‌ره‌نگار بوونه‌وه له‌گه‌ڵ هێزه ئه‌منییه‌كانی ڕژیم دژبه كۆماری ئیسلامی كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تییان به‌ڕێوه‌برد.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، له شاره‌كانی “تاران”، “كه‌ره‌ج”، ”قه‌زوین”، “ته‌برێز”، “كرماشان”، “ئیلام”، “سنه”، “سه‌قز”، ”ئه‌هواز”، “ئێسفه‌هان”، “ڕه‌شت”، “كرمان”، “یه‌زد”،”لارستان”، ”ئۆستانی فارس”، “ئه‌نزه‌لی”، “زه‌نجان”، “مه‌شهه‌د”، ”جوانڕۆ”، “ئیزه”، “گیلان”، ”خۆمه‌ین”، “ساوه”، ”كامیاران”، ”مه‌هاباد”، “دیوانده‌ره”، “سه‌رده‌شت”، “ڕه‌وانسه‌ر”، “قۆروه”، “بیجاڕ”، ”خۆی”، “هۆرموزگان”، “خۆنج”، “دوروود”، “ئاباده”، “مه‌ریوان”، “سه‌رپێڵ زه‌هاو”، “چوارمه‌حال به‌ختیاری” و زۆرشاری دیكه خه‌ڵك هاتنه سه‌ر شه‌قامه‌كان و به وتنه‌وه‌ی دروشم و گرتنی شه‌قامه‌كان و به‌ره‌نگار بوونه‌وه له‌گه‌ڵ هێزه ئه‌منییه‌كان و گرتنی بنكه‌كانی “به‌سیج” دژبه كۆماری ئیسلامی كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تییان به‌ڕێوه‌برد. شایانی باسه كه له ڕاپه‌ڕینی شه‌وی ڕابردووی شاری “سنه” به‌كرێگیراو سه‌رهه‌نگ “حه‌سه‌ن یووسفی” كوژراوه. هه‌روه‌ها خه‌ڵكی شۆڕشگێڕی شاری بنكه‌ی فه‌رمانداری ئه‌و شاره‌یان گرتووه‌ته ده‌ست و له‌گه‌ڵ هێزه ئه‌منییه‌كان تیکهەلچوون.