ڕۆژی هه‌ینی ٤ی سه‌رماوه‌ز، خه‌ڵكی ئازادیخوازی بەلووچ لە شارەکانی پارێزگای “سیستان و بەلوچستان” بۆ پشتیوانی لە خه‌ڵكی کوردستان ڕژانه سه‌ر شه‌قامه‌كان و به‌وتنه‌وه‌ی دروشم و به‌ره‌نگار بوونه‌وه له‌گه‌ڵ هێزه سه‌ركوتگه‌ره‌كانی ڕژیمی كۆماری ئیسلامی كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تییان به‌ڕێوه‌برد.
ڕۆژی هەینی لە شارەکانی “زاهیدان”، “سەراوان”، “ئیرانشار”، “خاش”، “چابەهار”، خەڵکی شۆڕشگێڕی سیستان و بەلوچستان بۆ پشتیوانی لە خه‌ڵكی کوردستان هاتنه سه‌ر شه‌قامه‌كان و به‌وتنه‌وه‌ی دروشمی وەک “کورد تەنیا نییە؛ بەلوچ پشتیوانە” و به‌ره‌نگاربوونه‌وه له‌گه‌ڵ هێزه سه‌ركوتگه‌ره‌كانی كۆماری ئیسلامی كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تییان به‌ڕێوه‌برد.هه‌روه‌ها، لە ناڕەزایەتییەکانی دوێنێی پارێزگای بەلوچستاندا دەیان کەس لە ئەنجامی تەقەی ڕاسته‌وخۆی هێزه سه‌ركوتگه‌ره‌كانی كۆماری ئیسلامی گیانیان به‌ختكرد و برینداربوون. شایانی باسه کە لە فەردیسی کەرەج، ئیسفەهان هەروەها لە شاری تاران لە گەڕەکەکانی “چیتگەر”، “نارمەک”، “ئێکباتان”، “کاشانی”، “تارانپارس”، “وەلیعەسر” “سەتارخان” و “نازیی ئاباد” خەڵک بۆ پشتیوانی لە خه‌ڵكی کوردستان و دژبه ڕژیمی ئیسلامی كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تییان به‌ڕێوه‌برد.