فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

ئارەش موحەممەدی بەدانانی بارمتە و بە شێوەی کاتی ئازاد کرا
پێنجشەممە ۱۹-۱۲-۱۴۰۰   |  10-03-2022

رۆژی چوارشەممە ١٨ی ڕەشەممە، ”ئارەش موحەممەدی” خەڵکی گوندی ”نەجی” سەر بەشاری سنە، بە دانانی بارمتەی ١٥٠ میلیونی تمەنی و بە شێوەی کاتی لە زیندانی ناوەندی شاری سنە ئازاد کرا. تا ئێستا لە تۆمەتی وەپاڵنرای ناوبراو زانیارییەک ئاشکرا نەکراوە.
شایانی باسە ئارەش موحەممەدی ڕێکەوتی ٢٩ی بەفرانباری ئەمساڵ، لە کاتی گەڕانەوە لە هەرێمی کوردستان، لە سنووری باشماخ لە لایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی مەریوان دەسبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرابوو. ناوبراو لە ماوەی دەسبەسەرکرانیدا لە مافی دەستپێڕاگەیشتن بە پارێزەر و چاوپێکەوتن لەگەڵ بنەماڵەکەی بێبەری کرابوو. ئارەش موحەممەدی لە سلێمانی هەرێمی کوردستان خەریکی کرێکاری بوو.