ئارەش سادقی هەلسووراوی مافی مرۆڤ دەستبەسەرکرا
پێنجشەممە ۲۱-۰۷-۱۴۰۱   |  13-10-2022
ئارەش سادقی رۆژی چوارشەممە ٢٠ی رەزبەر، لە پەیوەندیەکی کورتدا بە بنەماڵەکەی ڕاگەیاندووە کە گوازراوەتەوە بۆ دەستبەسەرگەی وەزارەتی ئیتلاعات کە بە بەندی ٢٠٩ی زیندانی ئێڤین دەناسرێت.
ئارەش سادقی لە مانگی گوڵانی ١٤٠٠،دوای چەندین سال زیندان و تووشبوون بە نەخۆشی “کندروسارکوم” شێرپەنجەی بەدخیمی ئێسک بە هۆی ئازار و ئەشکەنجەی کاتی دەستبەسەر کردنی، لە زیندان ئازاد بوو.
ئارەش دوای ئازادی لە زیندان، سەرەڕای فشار و هەڕەشەکان، هەمیشە بوێرانە زانیاری لەسەر زیندانییەکان دەدا.