فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

ئازادکرانی ئەحمەد حەسەن زادە لە زیندانی ناوەندیی بۆکان
چوارشەممە ۲۸-۰۶-۱۴۰۳   |  18-09-2024

ڕۆژی سێشەممە ٢٧ی خەرمانان، “ئەحمەد حەسەن زادە”، باوکی محەممەد حەسەنزادە لە گیانبەختکردووانی بزووتنەوەی ژن، ژیان، ئازادی بە دانانی بارمتە لە زیندانی ناوەندیی بۆکان ئازاد کرا.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەحمەد حەسەن زادە بە “پڕوپاگەندە دژی نیزام و هاندانی دووکانداران بۆ پەیوەستبوون بە مانگرتنی سەرتاسەری لە دووهەمین ساڵوەگەڕی بزووتنەوەی ژن، ژیان، ئازادی” تۆمەتبار کراوە. جێگای ئاماژەیە، ڕۆژی یەکشەممە ٢٥ی خەرمانان، هاوکات لەگەڵ دووهەمین ساڵوەگەڕی بزووتنەوەی ژن، ژیان، ئازادی، ئەحمەد حەسەن زادە لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە لە بۆکان دەستبەسەر و ڕۆژی دووشەممە ٢٦ی خەرمانان، بۆ زیندانی ناوەندیی بۆکان ڕاگواسترابوو.