فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

ئازادکرانی ئەمین کەریمی لە زیندانی ناوەندیی ورمێ
یەکشەممە ۰۲-۰۶-۱۴۰۴   |  24-08-2025

بە پێی ڕاپۆرتەکان، ڕۆژی چوارشەممە ٢٩ی گلاوێژی ١٤٠٤، ئەمین کەریمی، هونەرمەند و ئەکتەریی شانۆ ناسراو بە «ئەمینۆ» لە زیندانی ناوەندیی ورمێ ئازاد کرا.
شایانی باسە، ئەم هونەرمەندە لە ماوەی دەستبەسەرکرانیدا لە مافی چاوپێکەوتن لەگەڵ بنەماڵەکەی بێبەش بووە و هەژمارەکانی ناوبراو لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران کۆنترۆڵ کراون. جێگای ئاماژەیە، ئەمین کەریمی لە ڕۆژی سێشەممە ١٠ی پووشپەڕی ١٤٠٤،  لە کاتی هاتنەوەی لە وڵاتی تورکییە لە سنووری سێڕۆی ورمێ لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی دەستبەسەر کرابوو. ناوبراو ڕۆژی دووشەممە ٢٠ی گەلاوێژی ١٤٠٤، پاش ٤٠ ڕۆژ دەستبەسەرکران لە دەستبەسەرگەی ئیدارەی ئیتلاعات و بەدوای تەواوبوونی قۆناغەکانی لێپرسینەوە، بۆ زیندانی ناوەندیی ورمێ گواسترابوویەوە.