فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

ئازادکرانی باپیر بەرزە بەندکراوی سیاسی لە زیندانی ناوەندیی نەغەدە
دوشەممە ۲۱-۰۷-۱۴۰۴   |  13-10-2025

بەپێی ڕاپۆرتەکان، لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا باپیر بەرزە، بەندکراوی سیاسیی خەڵکی گوندی “چیانە” سەر بە شاری پیرانشار، لەگەڵ تەواوبوونی ماوەی بەندکرانەکەی لە زیندانی ناوەندیی نەغەدە ئازاد کراوە.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، ناوبراو ڕۆژی شەممە ٢٣ی بەفرانباری ١٤٠٢، پاش ئامادەبوون لە لقی یەکی جێبەجێکاری سزاکانی دادسەرای گشتی و شۆڕشی پیرانشار، بەمەبەستی جێبەجێکرانی سزاکەی، ڕەوانەی زیندانی نەغەدە کرابوو. ئەم هاووڵاتییە بە تۆمەتی “هەوڵدان لەدژی ئەمنییەتی میللی” لەلایەن لقی یەکی دادگای مەهابادەوە، بە سێ ساڵ زیندانی تەعزیری مەحکووم کرابوو و ئەم حوکمە ڕۆژی پێنجشەممە ٢٥ی جۆزەردان، بە فەرمی بە ناوبراو ڕاگەیەندرابوو.