فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

ئازادکرانی بەندکراوێکی سیاسی لە زیندانی ئەردەبیل
هەینی ۰۱-۰۲-۱۴۰۲   |  21-04-2023

حەسەن جووجەگەڵوانی، بەندکراوی سیاسی و خەڵکی شاری پیرانشار، پاش کۆتاییهاتنی ماوەی پێنج ساڵ بەندکرانی لە زیندانی ناوەندیی ئەردەبیل، لەو زیندانە ئازاد کرا.

بەپێی ڕاپۆرتەکان، حەسەن جووجەگەڵوانی، بەندکراوی سیاسیی تەمەن ٤۵ ساڵ و خەڵکی شاری پیرانشار، ڕۆژی چوارشەممە، ٣٠ی خاکەلێوە، پاش کۆتاییهاتنی ماوەی بەندکرانەکەی، لە زیندانی ناوەندیی ئەردەبیل ئازاد بووە. شایانی باسە، حەسەن جوجە گاڵوانی لە ماوەی پێنج ساڵی ڕابردوودا لە مافی مەرەخەسی بێبەری و بێبەش کراوە.