ئازادکرانی تووماج ساڵحی لە زیندانی ناوەندیی ئیسفەهان
دوشەممە ۱۲-۰۹-۱۴۰۳   |  02-12-2024
تووماج ساڵحی هونەرمەندی “ڕەپی ئێعتڕازی” و لە دەستبەسەر کراوانی بزووتنەوەی “ژن ژیان ئازادی”، شەوی یەکشەممە لەسەر دووشەممە ١١ی سەرماوەز، بەدوای کۆتایی حوکمی بەندکرانەکەی، لە زیندانی ناوەندیی ئیسفەهان ئازاد کرا.
جێگای ئاماژەیە، تووماج ساڵحی پێشتر بە تۆمەتی “ئەفساد و فی ئەڕز” بە ئێعدام مەحکووم کرابوو کە دواتر بەدوای ئێعتڕاز بەم حوکمە، حوکمی ئێعدامەکەی هەڵوەشێندرایەوە. مستەفا نیلی پارێزەری تووماج ساڵحی، ڕۆژی دووشەممە ٥ی سەرماوەز، باسی لە بەستڕانی پەروەندەی پێوەندیداربە ساڵی ١٤٠١ی ناوبراو کردبوو و ڕایگەیاندبوو: لقی ٥ی دادگای شۆڕشی ئیسفەهان، بە دەرکردنی بڕیاری ڕاگرتنی بازداشتی تووماج ساڵحی، پەروەندەی پەیوەندیدار بە ناڕەزایەتییەکانی ساڵی ١٤٠١ی ناوبراوی، بە تەواوی کۆتایی پێ هێنا.