فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

ئازادکرانی جولیان ئاسانژ بەدوای هەزار و ٩٠١ ڕۆژ زیندان
سێشەممە ۰۵-۰۴-۱۴۰۳   |  25-06-2024

ڕێکخراوی “ویکی لیکس” لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی X ڕایگەیاند کە جولیان ئاسانژ ڕۆژی سێشەممە ٥ی پووشپەڕ لە زیندانی “بێلمارش”ی لەندەن، بەدوی 1901 ڕۆژ، لە زیندان ئازاد بووە و گەڕاوەتەوە بۆ ئۆستڕاڵیا.
شایانی باسە، جولیان ئاسانژ بەدوای ڕێکەوتنێک لەگەڵ دەسەڵاتی دادپەروەری ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، بڕیارە ئەم حەفتەیە، دان بە پێشلکردنی یاساکانی سیخۆری لەم وڵاتە دانێ. ناوبراو بریارە ڕۆژی چوارشەممە لە کۆبوونەوەی دادگا کە لە دوورگەی “سایپان”ی ئۆستڕاڵیا بەڕێوەدەچێت، بە ٦٢ مانگ زیندان مەحکووم بکرێت، ماوەیەک کە تا ئێستا لە بریتانیا زیندانی بووە. دواتر حوکمی ئازادی خۆی وەردەگرێ. جێگای ئاماژەیە، جولیان ئاسانژ دامەزرێنەری ماڵپەڕی “ویکی لیکس” بەهۆی لقاودانی هەزاران بەڵگەی نەهێنی دەوڵەتی ئەمریکا ڵە سالی ٢٠٠١، بە تۆمەتی سیخۆری تاوانبار ناسراو و کەوتەبەر بەدواداچوونی قەزایی.