بەپێی ڕاپۆرتەکان، ڕۆژی پێنجشەممە ٨ی خەرمانان، حەسەن ئەمینی، هاووڵاتیی خەڵکی شاری سنە و لە ئەندامانی بنەماڵە دادخوازەکان، دوای تێپەڕکردنی یەک مانگ و ٨ ڕۆژ زیندان، بە چاودێریی پێبەندی ئەلیکترۆنییەوە لە زیندانی ناوەندیی سنە ئازاد کرا.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، حەسەن ئەمینی باقی ماوەی حوکمی بەندکرانەکەی لە دەرەوەی زیندان و لە ماڵەکەی خۆیدا، بە سنووردارکردنی هاتووچۆکردنی تێپەڕ دەکات. حەسەن ئەمینی ڕۆژی یەکشەممە ٣١ی پووشپەڕ، دوای بانگکران بۆ لقی جێبەجێکرانی سزاکانی شاری سنە دەستبەسەر و بەمەبەستی تێپەڕکردنی حوکمی بەندکرانەکەی بۆ زیندانی ناوەندیی سنە گواسترابوویەوە. ناوبراو پێشتر، لە مانگی جۆزەردانی ساڵی ڕابردوو، لە لایەن لقی ١٠١ی دادگای تاوانەکانی دووی شاری بۆکان بە تۆمەتی “تێکدانی ئاسایشی گشتی” بە شەش مانگ و نیو زیندان و هەروەها ٤٠ زەربەی شەلاق مەحکووم کرابوو.