فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

ئازادکرانی حەوت چالاکی مەدەنی و کرێکاری شاری سنە بە دانانی بارمتە
دوشەممە ۰۶-۱۲-۱۴۰۳   |  24-02-2025

بە پێی ڕاپۆرتەکان، ڕۆژی یەكشەممە ٥ی ڕەشەممە، سۆهراب جەلالی، كەماڵ فەكووریان، موختار ئەسەدی، فاتمە زەندكەریمی، جەماڵ ئەسەدی، جەمیل ئەمینی و زارا محەممەدی، چالاكانی مەدەنی و کرێکاری خەڵكی شاری سنە دوای بانگ كرانیان و چوونیان بۆ لقی دووی لێپرسینەوەی دادسەرای گشتی و شۆڕشی ئەم شارە، بە تۆمەتی “تێكدانی ئاسایشی گشتی”، هەر یەك بە دانانی بارمتەی سەد میلیونی و سەرجەم بە دانانی ٧٠٠ میلیون تمەن بارمتە، بە شێوەیەكی كاتی و تا كۆتاییهاتنی دادگاییەكەیان ئازاد كران.
ئەم چالاكە مەدەنییانە ڕۆژی یەكشەممە ٢٨ی ڕێبەندان، بە وەرگرتنی ئاگادارییەك بە مەبەستی   پێشكەشكردنی بەرگرییەكانی خۆیان لە هەمبەر تۆمەتە سەپێندراوەكان بۆ لقی ئاماژەپێكراو بانگ كرابوون. بە وتەی سەرچاوەیەكی ئاگادار، بانگ كرانی ئەم هاووڵاتییانە بە تۆمەتی چالاكییە مەدەنییەكان و ناڕەزایەتی دەربڕین بە حوکمی ئێعدام و كۆبوونەوە لە بەرامبەر بینای پارێزگای سنە بە مەبەستی مەحكووم كردنی، پشتڕاست بوونەوەی حوکمی ئێعدامی “پەخشان عەزیزی” بەندكراوی سیاسیی لە لایەن دیوانی باڵا بووە.