فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

ئازادکرانی درەخشان ڕەحیمی بەدوای ١٠٠ ڕۆژ لە زیندانی ناوەندیی سنە
چوارشەممە ۱۶-۰۷-۱۴۰۴   |  08-10-2025

بە پێی ڕاپۆرتەکان، ڕۆژی دووشەممە ۱۴ی ڕەزبەری ١٤٠٤، درەخشان ڕەحیمی، تۆمەتباری سیاسی تەمەن ۴۳ ساڵی خەڵکی شاری سنە، دوای ۱۰۰ ڕۆژ دەستبەسەربوون بەدانانی بارمتەی یەک ملیارد تمەنی لە زیندانی ناوەندیی سنە ئازاد کرا.
ناوبراو لە ڕەوتی شەڕی دوازدە ڕۆژەی نێوان ئێران و ئیسرائیل لە لایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی سپای پاسداران دەستبەسەر و بە «هاوکاری لەگەڵ ئیسرائیل» تۆمەتبار کرابوو. درەخشان ڕەحیمی ڕۆژی هەینی ۲۹ی خەرمانانی ئەمساڵ، دوای سێ مانگ دەستبەسەربوون لە دەستبەسەرگەی ئیتلاعاتی سپا، بۆ بەندی ژنانی زیندانی ناوەندیی ئەو شارە گواسترابۆوە. جێگای ئاماژەیە، درەخشان ڕەحیمی و چوار کەسی دیکە بریتی لە دوو برای ناوبراو، ڕۆژی شەممە ۷ی پووشپەڕی ئەمساڵ، لە لایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی سپای پاسداران لە سنە دەستبەسەر و هێزە ئەمنییەکان دەستیان بەسەر کەرەستە ئەلیکترۆنیەکانی ئەو هاووڵاتییە بریتی لە مۆبایل و لەپتاپەکەیدا گرتبوو.