فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

ئازادکرانی دوو هاووڵاتیی بەدانانی بارمتەی قورس لە زیندانی ناوەندیی شنۆ
دوشەممە ۱۲-۰۳-۱۴۰۴   |  02-06-2025

بەپێی ڕاپۆرتەکان، ئەمڕۆ دووشەممە ١٢ی جۆزەردانی ١٤٠٤، دوو هاووڵاتیی بە ناوەکانی “ناسر شەریفیان” و “ئومید ئیبراهیمی” خەڵکی شاری شنۆ، بە دانانی بارمتەی یەک ملیارد تمەنی و بە شێوەی کاتی لە زیندانی ناوەندیی ئەمشارە ئازاد کران.
جێگای ئاماژەیە، ئەم دوو هاووڵاتییە ڕۆژی چوارشەممە ١٧ی گوڵانی ئەمساڵ لە ماڵەکانیان لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی ڕژیم لە شاری شنۆ دەستبەسەر و ڕاپێچی گرتووخانەی ئەم ناوەندە ئەمنییەتییە کرابوون. هەر لەم پێوەندەدا، ڕۆژی یەکشەممە ١١ی جۆزەردانی ١٤٠٤، مەهسا زارعی چالاکی مەدەنی-کولتوری خەڵکی کرماشان، بە دانانی بارمتە و بە شێوەی کاتی لە زیندان ئازاد کراوە.