فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

ئازادکرانی دوو هاووڵاتیی خەڵکی شنۆ بە دانانی بارمتە
دوشەممە ۲۴-۰۶-۱۴۰۴   |  15-09-2025

بە پێی ڕاپۆرتەکان، ڕۆژی پێنجشەممە ۲۰ی خەرمانانی ١٤٠٤، سەلیم ڕۆشندڵ، خەڵکی گوندی «نەرزێوێ»ی سەر بە شاری شنۆ و ڕەحیم ڕۆشندڵ، دانیشتووی شاری شنۆ دوای ۲۰ ڕۆژ دەستبەسەربوون، بەدانانی بارمتەی ۵۰۰ ملیۆن تمەنی لە زیندانی ناوەندیی ئەو شارە ئازاد کران.
بنەماڵەی ئەو دوو برایە، لە ماوەی ڕابردوودا بەهۆی گوشار و هەڕەشەی ناوەندە ئەمنییەکان هەواڵی دەستبەسەرکرانی ئەو هاووڵاتییانەیان میدیایی نەکردووەتەوە. سەلیم و ڕەحیم ڕۆشندڵ ڕۆژی شەممە ۱ی خەرمانانی ئەمساڵ، بە بەکارھێنانی توندوتیژی لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە ماڵەکەی خۆیاندا دەستبەسەر کرابوون. شایانی باسە، ئەم دوو برایە لە ماوەی دەستبەسەربوونیاندا لە سەرەکیترین مافەکانیان وەکوو مافی دەستڕاگەیشتن بە پارێزەر و چاوپێکەوتن لەگەڵ بنەماڵەکانیان بێبەش کرابوون.