فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

ئازادکرانی سامان کەریمی بەدوای دانانی بارمتەی پێنج میلیاردی
یەکشەممە ۱۹-۰۵-۱۴۰۴   |  10-08-2025

بە پێی ڕاپۆرتەکان، ڕۆژی شەممە ١٨ی گەلاوێژی ١٤٠٤، سامان کەریمی تەمەن ٣٣ ساڵ و خەڵکی شاری بانە، پاش دوو مانگ و ١٥ ڕۆژ دەستبەسەرکران بە دانانی بارمتەی پێنج میلیارد تمەنی لە زیندانی ناوەندیی بانە ئازاد کرا.
سامان کەریمی، سەرەتاکانی مانگی پووشپەڕی ئەمساڵ، لە یەکێک لە دەستبەسەرگە ئەمنییەکانی بانە بۆ زیندانی ناوەندیی ئەمشارە و هەروەها “فەرزانە ڕەشیدی” بۆ زیندانی ناوەندیی سەقز گواسترابوونەوە. جێگای ئاماژەیە، فەرزانە ڕەشیدی هاوژینی ناوبراو، ڕێکەوتی پێنجی گەلاوێژ بە دانانی بارمتەی یەک میلیارد و نیوی لە زیندانی ناوەندیی سەقز ئازاد کرابوو. پێویستە ئاماژە بکرێ کە ڕۆژی یەکشەممە ٤ی جۆزەردانی ١٤٠٤، هێزە ئەمنییەکان بە شێوازێکی تووندووتیژانە، سەرەتا سامان کەریمیان لە یەکێک لە شەقامەکانی بانە دەستبەسەر و پاشان بە هێرش بردنە سەر ماڵی شەخسییان، فەرزانە ڕەشیدی، هاوژینی ناوبراویان دەستبەسەر کردبوو.