فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

ئازادکرانی سه هاووڵاتیی خەڵکی دیواندەرە بەدانانی بارمتەی قورس
چوارشەممە ۰۴-۰۷-۱۴۰۳   |  25-09-2024

بە پێی ڕاپۆرتەکان، ڕۆژی سێشەممه ٣ی ڕەزبەر، سێ هاووڵاتیی دەستبەسەر کراو بە ناوەکانی “نەوید شەریفی” خەڵکی ئاوایی “کانی چەرموو”ی سەر بە کەرەفتووی دیواندەرە ، “پدرام مەحمودی” و “مزەفەر دارایی” هەر دووکیان خەڵکی دیواندەرە، هەر کامەیان بە دانانی بارمتەی یەک ملیارد تمەنی لە زیندانی ناوندیی ئەمشارە ئازاد کراون.
جێگای ئاماژەیە، مزەفەر دارایی و نەوید شەریفی ڕۆژی یەکشەممە ١٨ی خەرمانان و پدرام مەحمودی ڕۆژی هەینی ٢٣ی خەرمانان، بەبێ هیچ هۆکارێک دەستبەسەر و بۆ زیندانی شەهرامفەری سنە ڕاگوێزرابوون و پاش ١٠ ڕۆژ بۆ زیندانی دیواندەرە گواسترابوونەوە. لە لایەکی دیکەوە، شەوی دووشەممە ٢ی ڕەزبەر، مەسعود حاجی زادە تەمەن ٤٦ ساڵ و خەڵکی ئاوایی “یەنگیجە”ی سەر بە سۆمابرادۆستی شاری ورمێ، بە دانانی بارمتە لە زیندانی ناوەندیی ورمێ، بۆ ماوەی سێ ڕۆژ مەرەخەسی پێدراوە.