فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

ئازادکرانی سومەیە قادری بەشێوەی کاتی لە زیندانی ورمێ
دوشەممە ۲۴-۰۲-۱۴۰۳   |  13-05-2024

بەپێی ڕاپۆرتەکان، ڕۆژی پێنجشەممە ٢٠ی گوڵان، سومەیە قادری خەڵکی گوندی “گەزگەسک”ی نزیک شاری پیرانشار و خوشکی موحسین قادری لە دەستبەسەر کراوانی بزووتنەوەی ژن ژیان ئازادی، بە دانانی بارمتەی یەک ملیارد تمەنی بە شێوەیەکی کاتی تا کۆتایی پرۆسەی دادگاکەی، لە دەستبەسەرگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری ورمێ ئازاد کرا.
تاکوو داڕشتنی ئەم هەواڵە، هیچ زانیارییەکی ورد لەسەر ئەو تۆمەتانەی دراونەتە پاڵ سمەیە قادری لەبەر دەستدا نییە. سومەیە قادری پێشتر لە ڕێکەوتی ١٧ی گوڵان، لە ئاکامی هێرشی هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات بۆ سەر ماڵی ناوبراو، بە بەکارهێنانی توندوتیژی و بەبێ هەبوونی هیچ هۆکارێک دەستبەسەر کرابوو.