فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

ئازادکرانی سووسەن حەسەن زادە بە دانانی بارمتە لە زیندان
پێنجشەممە ۲۴-۰۳-۱۴۰۳   |  13-06-2024

ڕۆژی چوارشەممە ٢٣ی جۆزەردان، “سووسەن حەسەنزادە”، چالاکی مەدەنی و مامۆستای زمانی کوردی خەڵکی شاری بۆکان، بە دانانی بارمتەی ٨٠٠ ملیۆن تمەنی و بە شێوەی کاتی، هەتا کاتی کۆتایی هاتنی پرۆسەی دادگاییکردنەکەی لە زیندانی ناوەندیی ورمێ ئازاد کرا.
جێگای ئاماژەیە، لە ڕێکەوتی ٢٦ی گوڵانی ئەمساڵ، هێزەکانی فەرمانگەی ئیتلاعات هەڵیانکوتابووە سەر ماڵی ئەو هاووڵاتییە و بە بەکارهێنانی توندوتیژی ناوبراویان دەستبەسەر کردبوو و ماڵەکەیان پشکنیبوو. شایانی باسە، سووسەن حەسەنزادە لە ماوەی دەستبەسەربوونیدا لە مافی دەستڕاگەیشتن بە پارێزەر بێبەش بووە و تەنیا پەیوەندییەکی کورت ماوەی تەلەفۆنیی لەگەڵ بنەماڵەکەیدا هەبووە.