فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

ئازادکرانی سۆعدا خەدیرزادە بە دانانی بارمتەی قورس
چوارشەممە ۲۴-۱۱-۱۴۰۳   |  12-02-2025

ڕۆژی سێشەممە ٢٣ی ڕێبەندان، سۆعدا خەدیرزادە، بەندکراوی سیاسی بەندی ژنانی زیندانی ناوەندیی ورمێ و خەڵکی شاری پیرانشار، بۆ یەکەمجار پاش ٤٥ مانگ دەستبەسەربوون، بە دانانی بارمتەی دوو ملیارد و ٥٠٠ ملیۆن تمەنی بۆ ماوەی ٢٠ ڕۆژ لە زیندان ئازاد کرا.
ئاڵا (سۆلینا) هاوینی ئەمساڵ بەهۆی بارودۆخی نالەباری تەندروستیی نێو زیندان، نەبوونی سیستەمی ئاڵوگۆڕی هەوا و گەرمای لەڕادەبەدەر و نەبوونی فێنک کەرەوە تووشی هەستیاری پێستی هاتبوو و بەرپرسانی زیندان ڕێگریان لە ناردنی ئەو منداڵە بۆ وەرگرتنی پێراگەیشتنی پزیشکی لە دەرەوەی زیندان کردبوو. جێگای ئاماژەیە، سۆعدا خەدیرزادە تەنیا یەک جار لە ماوەی بەندکرانیدا مافی مەرەخەسیی پێدرابوو کە لە ڕێکەوتی شەممە ٢٨ی گوڵانی ١٤٠٢، لە ڕێگای نێوان ورمێ بۆ پیرانشار و پێش گەیشتنی بە شوێنی مەبەستی لە پیرانشار، لە لایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی ئەمشارەوە دەستبەسەر کرابوو. ئەو دایکە بەندکراوە و منداڵەکەی، پاش ٤٨ کاتژمێر دەستبەسەربوون لە دەستبەسەرگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی پیرانشارەوە هەمدیسانەوە بۆ زیندانی ژنانی ورمێ گواسترابوونەوە.