
ڕۆژی سێشەممە ٢٣ی گەلاوێژ، سۆلماز حەسەنزادە خوشکی محەمەد حەسەن زادە لە گیانبەختکردووانی شۆڕشی “ژن ژیان ئازادی”، پاش ١٤ ڕۆژ دەستبەسەر کران و هەشت ڕۆژ مانگرتن لە خواردن، بە دانانی بارمتەی ٥٠٠ میلیون تمەنی بە شێوەی کاتی لە زیندانی ناوەندی ورمێ ئازاد کرا.
بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، سۆلماز حەسەنزادە لە ڕۆژی سێشەممە ١٦ی گەلاوێژوە، لەئاست درێژەی دەستبەسەر کرانی، ناڕوونی چارەنوسی و هەروەها بێبەش کرانی لە مافی پەیوەندی لەگەڵ بنەماڵەکەی و دەستپێڕانەگەیشتن بە پارێزەر، لە ژووری تاکەکەسی زیندانی ورمێ مانی لە خواردن گرتبوو. جێگای ئاماژەیە، پێشتر سۆلماز حەسەن زادە لە رێکەوتی ٥ی ڕەزبەری ١٤٠٢، لەگەڵ سێ هاووڵاتیی دیکە بە ناوەکانی “شیرین رەزایی ، سیمین و خوشکی شیرین خەیات” لە سەیتەرەی بۆکان_سەقز، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و پاش چەن کاژێر لێپرسینەوە لە گرتنگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی بۆکان ئازاد کرابوون.