فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

ئازادکرانی سەیفوڵڵاخان غەفاری بە دانانی بارمتە
یەکشەممە ۱۰-۰۱-۱۴۰۴   |  30-03-2025

بە پێی زانیارییەکان، ڕۆژی شەممە ٩ی خاکەلێوەی ١٤٠٤، سەیفوڵڵا خان غەفاری دوای یەک هەفتە دەستبەسەر بوون، بە دانانی بارمتەی ٤ ملیار تمەنی بە شێوەی کاتی تا کۆتایی قۆناغەکانی دادرەسی لە زیندان ئازاد کرا.
سەیفوڵڵا خان غەفاری تەمەن ٧٦ ساڵ و بەندکراوی سیاسی پێشوو، خەڵکی ئاوایی “باشبڵاغ کۆڵتەپە” و دانیشوویی شاری سەقز، ڕۆژی شەممە ٢ی خاکەلێوە، بە هۆی خوێندنەوەی شیعرێکی مامۆستا قانع لە ڕێورەسمی نەورۆزی ئاوایی قەڵاکۆن ، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و دواتر بۆ زیندانی ناوەندیی سەقز ڕاگوێزرابوو.