ئازادکرانی شەش هاووڵاتیی خەڵکی دیواندەرە بە دانانی بارمتەی قورس لە زیندان
چوارشەممە ۱۸-۰۷-۱۴۰۳   |  09-10-2024
ڕۆژی سێشەممە ١٧ی ڕەزبەر، شەش کەس لە دەستبەسەر کراوانی شاری دیواندەرە بە ناوەکانی “فواد مۆرادی، محەممەد ئەمینی، فەرهاد قەمەری، مازیار مۆرادی، ئارمان نۆشادی و سەلاح فەتحی” پاش یەک مانگ بەندکران، هەر کامەیان بە دانانی بارمتەی یەک ملیارد تمەنی لە زیندانی ناوەندیی سنە ئازاد کراون.
جێگای ئاماژەیە، فواد مۆرادی، محەممەد ئەمینی و فەرهاد قەمەری، ڕۆژی یەکشەممە ١٨ی خەرمانان لە ماڵەکانیان و هەروەها مازیار مۆرادی. ئارمان نۆشادی و سەلاح فەتحی لە ڕۆژانی ٢٣ ، ٢٦ و ٢٧ی خەرمانانی ١٤٠٣، لە شوێنی کارەکانیان و ماڵەکانیان دەستبەسەر و پاشان بۆ زیندانی سنە ڕاگوێزرابوون.