فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

ئازادکرانی عەبدولکەریم کاکۆل لە زیندانی ناوەندی شنۆ
سێشەممە ۲۹-۰۳-۱۴۰۳   |  18-06-2024

بەپێی ڕاپۆرتەکان، ڕۆژی یەکشەممە ٢٧ی جۆزەردان، عەبدولکەریم کاکۆل، بەندکراوی سیاسی خەڵکی گوندی “حەسەن نووران”ی سەر بە شاری شنۆ بەدوای تەواو بوونی ماوەی بەندکرانەکەی لە زیندانی ناوەندی ئەو شارە ئازاد کرا.
ئەو هاووڵاتییە لە ڕێکەوتی ١٨ی پووشپەڕی پارەکە، لە ئەنجامی هەڵوکتانی هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات بۆ ماڵەکەی، بە توندوتیژیەوە دەستبەسەر کرابوو و لە لایەن دادگای شۆڕشی شنۆوە بە تۆمەتی “هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبە نەیارەکانی ڕژیم” بە ساڵێک بەندکران بە هەژمارکردنی ڕۆژەکانی دەستبەسەرگەی بەسەردا سەپابوو. عەبدولکەریم کاکۆل لە کۆتاییدا ٣ی ڕەشەممەی پارەکە دوای بانگکران و ڕەوانە کرانی بۆ لقی جێبەجێ کردنی فەرمانی گشتی و شۆڕشی شنۆ دەستبەسەر و بۆ زیندانی ناوەندی ئەو شارە گواسترابوویەوە.