ئازادکرانی ماموستایەکی قوتابخانە بە پێبەندی ئەلیکترۆنیکی
شەممە ۲۶-۰۳-۱۴۰۳   |  15-06-2024
لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا، ئەحمەد عەلیزادە تەمەن ٥١ ساڵ و لە مامۆستایانی دەستبەسەر کراو لە بزووتنەوەی ژن، ژیان، ئازادی، دوای تێپەڕکردنی ٧ مانگ زیندان لە بەندیخانەی دەڕە شاری پارێزگای ئیلام، بە پێبەندی ئەلیکترۆنیکی ئازاد کرا و ٢٠ مانگ لە ماوەی بەندکرانەکەی لە دەرەوەی زیندان و بە سنووردارکردنی هاتووچۆی هەزار مەتری لە ماڵەکەی بە سەردەبات.
جێگای ئاماژەیە، ناوبراو ڕۆژی شەممە ١٣ی خەزەڵوەری پارەکە، دوای بانگکران و سەردانی بۆ لقی جێبەجێکرانی سزاکانی دادگای گشتی و شۆڕشی ئاودانان، دەستبەسەر و بۆ زیندان گواسترابوویەوە. ئەم مامۆستایە پێشتر لە لایەن دادگای شۆڕشی ئیلام بە تۆمەتەکانی “بانگەشە دژ بە کۆماری ئیسلامیی” و “تێکدانی ڕای گشتی” حوکمی ٢٧ مانگ بەندکران بە سەریدا سەپێنرابوو.