ئازادکرانی مۆختار ئەسەدی چالاکی پیشەیی مامۆستایانی کوردستان بەدانانی بارمتە
یەکشەممە ۱۸-۰۶-۱۴۰۳   |  08-09-2024
ڕۆژی شەممە ١٧ی خەرمانان، مۆختار ئەسەدی لە چالاکانی ناسراوی پیشەیی مامۆستایانی کوردستان، دوای ٢٠ ڕۆژ دەستبەسەربوون بە دانانی بارمتەی ٥٠٠ ملیۆن تمەنی تا کۆتایی هاتنی دادگایەکەی بە شێوەیەکی کاتی لە بەندی ٤ی زیندانی ئێڤین ئازاد کرا.
ناوبراو ڕۆژی سێشەممە ٣٠ی گەلاوێژ، یەک ڕۆژ دوای دەستبەسەرکرانی و دەستبەسەرداگرتن بەسەر هەموو کەلوپەلەکانی پەیوەندی کردن، بۆ زیندانی ئێڤین لە شاری تاران گواسترایەوە. جێگای ئاماژەیە، ڕۆژی یەکشەممە ٢٨ی گەلاوێژ، کاتژمێر شەشی بەیانی، لە کاتێکدا ئەم چالاکە پیشەییەی مامۆستایان، لە ماڵەوە نەبووە، هێزە ئەمنییەکان هێرشیان کردووەتە سەر ماڵی ناوبراو لە سنە و ماڵەکەیان پشکنیوە و ئەمەش بووە هۆی دروستکردنی ترس و دڵەڕاوکێ بۆ ژن و منداڵ و هەروەها دراوسێکانی ناوبراو.