فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

ئازادکرانی هاووڵاتییەکی خەڵکی پیرانشار بە دوای دانانی بارمتە لە زیندان
سێشەممە ۲۵-۰۲-۱۴۰۳   |  14-05-2024

بەپێی ڕاپۆرتەکان، ڕۆژی دووشەممە ٢٤ی گوڵان، محەممەد مۆرادی هاووڵاتیی دەستبەسەر کراوی خەڵکی گوندی “بێکۆس” سەر بە شاری پیرانشار، بە دانانی بارمتەی یەک ملیارد تمەنی و بەشێوەی کاتی لە دەستبەسەرگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی ورمێ ئازاد کرا.
جێگای ئاماژەیە، هەتا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە، لە هۆکارەکانی دەستبەسەرکران و ئەو تۆمەتانەی دراونەتە پاڵ محەممەد مۆرادی زانیارییەکی ورد لەبەر دەستدا نییە و ناوبراو لە ڕۆژانی دەستبەسەربوونیدا لە مافی دەستڕاگەیشتن بە پارێزەر بێبەش بووە. محەممەد مۆرادی ڕۆژی دووشەممەی حەفتەی ڕابردوو ١٧ی گوڵان، لە ڕەوتی هەڵکوتانی هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات بۆ سەر ماڵەکەی و لەگەڵ بەکارهێنانی توندوتیژی لەلایەن ئەو هێزانەوە دەستبەسەر کرابوو.