ئازادکرانی چوار هاووڵاتیی خەڵکی شنۆ بە دانانی بارمتەی قورس لە زیندان
شەممە ۲۰-۱۱-۱۴۰۳   |  08-02-2025

بەپێی ڕاپۆرتەکان، چوار کەس لە دەستبەسەرکراوانی شاری شنۆ، پاش ٤٠ ڕۆژ بە دانانی بارمتەی قورس و بە شێوەی کاتی، لە زیندان ئازاد کران.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، پاش تێپەڕبوونی ٤٠ ڕۆژ بەسەر دەستبەسەر کرانی چوار هاووڵاتیی خەڵکی شنۆ، بە ناوەکانی “مۆراد عەبدوڵڵا عومەری، نوورەدین مەلاعەلیزادە، تۆفیق ئەمینی و محەممەد بێهرووزی”، ڕۆژی چوارشەممە ١٧ی ڕێبەندان، هەرکام لەم هاووڵاتییانە بە دانانی بارمتەی یەک میلیارد تمەنی و بە شێوەی کاتی لە زیندانی ناوەندیی شنۆ ئازاد کراون.