ئازادکرانی چوار هاووڵاتیی خەڵکی شنۆ بە دوای دانانی بارمتە
سێشەممە ۳۰-۱۱-۱۴۰۳   |  18-02-2025

ڕۆژی دووشەممە ٢٩ی ڕێبەندان، “ڕەحمان تابش، کوورش عەزیزی، هێدی شادیخا و ئەمیر جان گوڵی”، چوار هاووڵاتیی خەڵكی شاری شنۆ، بە دوای دانانی بارمتە بە شێوەی کاتی هەتا کۆتایی هاتنی قۆناغەکانی دادڕەسی لە زیندانی ناوەندیی ئەمشارە ئازاد کران.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، هێدی شادیخا بە دانانی بارمتەی یەک میلیارد تمەنی و هەر سێ هاووڵاتییەکەی دیکە هەرکامەیان بە دانانی بارمتەی ٧٠٠ میلیۆن تمەنی، بە شێوەی کاتی ئازاد کراون. شایانی باسە، ئەم چوار هاووڵاتییە بە مەبەستی لێپرسینەوە بۆ یەکێک لە گرتنگە ئەمنییەتییەکانی ورمێ ڕاگوێزرابوون و لەم ماوەیەدا لە دەستپێڕاگەیشتن بە پارێزەر و چاوپێکەوتن لەگەڵ بنەماڵەکانیان بێبەری کرابوون کە بەدوای کۆتاییهاتنی قۆناغەکانی لێپرسینەوە، بۆ زیندانی ناوەندیی شنۆ ڕاگوێزرابوون.