فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

ئازادکرانی کاتیی بەفرین مەعرووفی بە دوای دانانی بارمتە لە بەندی ژنانی زیندانی ورمێ
یەکشەممە ۲۸-۱۱-۱۴۰۳   |  16-02-2025

بەپێی ڕاپۆرتەکان، ڕۆژی شەممە ٢٧ی ڕێبەندان، بەفرین مەعرووفی هاووڵاتی تەمەن ٤٣ ساڵ و خەڵکی شاری بۆکان، دوای تێپەربوونی ١٦ ڕۆژ، بە دانانی بارمتە و بە شێوەی کاتی لە بەندی ژنانی زیندانی ناوەندیی ورمێ ئازاد کرا.
بەفرین مەعرووفی ڕۆژی پێنجشەممە ١١ی ڕێبەندان، لە ماڵی خۆیدا بەبێ هەبوونی هیچ برگەیەکی دادوەری لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە شاری بۆکان دەستبەسەر کرابوو. ئەم هاووڵاتییە ماوەیەک دوای دەستبەسەربوونی لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامییەوە، لە ورمێ بۆ زیندانی ناوەندیی ئەم شارە گواسترابوویەوە.